|
له شاری كابول-ی
پایته‌ختی ئه‌فغانستان،
به ئاماده‌بوونی هه‌ردوو
خێزانی بوك‌و زاوا،
سه‌نامی ته‌مه‌ن سێ
ساڵ له نعێمی ته‌مه‌ن
حه‌وت ساڵی پورزای
ماره‌كڕا، ئه‌مه‌ش به
بچوكترین بوك‌و زاوا
داده‌نرێت كه تا ئێستا
زانرابێت. له‌و باره‌یه‌وه
باوكی كچه‌كه ئاماژه‌یدا
به‌وه‌ی كه خوشكه‌كه‌ی
كه ناوی فه‌هیمه‌یه،
خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك
منداڵه، به‌ڵام هه‌موویان
كوڕن، وای به‌باش زانیوه
كچه‌كه‌ی خۆی له یه‌كێك
له كوڕه‌كانی خوشكه‌كه‌ی
ماره‌بكات، بۆ ئه‌وه‌ی
كچێك له ماڵی خوشكه‌كه‌یدا
هه‌بێت.
جێی ئاماژه‌یه
له‌لایه‌ن رێكخراوه
حكومی‌و ناحكومییه‌كانه‌وه
هه‌وڵێكی زۆر دراوه،
بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
ئه‌م ژن خواستنه، به‌ڵام
باوكی كچه‌كه سوربوو
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه
نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك
ئه‌م شوكردنه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه. سه‌باره‌ت
به‌م جۆره ژن خواستنه،
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سۆشیتدپرێس،
له ئامارێكدا بڵاویكرده‌وه،
له 16 %-ی كچانی ئه‌فغانستان
له خوار ته‌مه‌نی15 ساڵییه‌وه
به‌زۆر له لایه‌ن خێزانه‌كانیانه‌وه
به شوده‌درێن. شیاوی
ئاماژه‌پێكردنه به
پێی یاسای ئه‌فغانستان
ده‌بێت كچ كاتێك كه شوده‌كات،
ته‌مه‌نی له 16 ساڵ كه‌تر
نه‌بێت، بۆ كوڕانیش ده‌بێت
ته‌مه‌نیان له 18 ساڵ كه‌متر
نه‌بێت، به‌ڵام له زۆربه‌ی
ناوچه‌كانی ئه‌فغانستان
ئه‌م یاسایه له‌لایه‌ن
خێزانه‌كانه‌وه پێشێلده‌كرێت.
|